شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

جەمیل بایک: پارتی داد و گەشەپێدان وەلا دەنین

جەمیل بایک” هاوسەرۆکی “کەجەکە” دەڵێت چێتر دەستەوەستان ناوەستین و ئەردۆغان وپارتی داد و گەشەپێدان وەلا دەنین.

لە دیدارێکدا، “جەمیل بایک” هاوسەرۆکی کەجەکە رایگەیاند: خەباتی ئەم قۆناغەمان، خەباتی مان و نەمانە، لەمەودوا کار دەکەین بۆ لەناوبردن و وەلانانی “ئەردۆغان” و ئاکەپەیە.

 

بایك وتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان به‌سه‌ر ئێمه‌دا سه‌ركه‌وێت، ئەوا ئەو کەسەی باس له‌ دیموكراسییه‌ت بكات له‌ناوده‌بردرێت، تەنها ئا‌سته‌نگ و بەردی به‌ر رێگای ئه‌ردۆغان ئێمه‌ین، بۆیه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی له‌ ناوبردنمان ده‌دات و ئێمه‌ش تاوەکو له‌ناوبردنی ئه‌ردۆغان ناوه‌ستین، چونكه‌ دڵنیاین دوای له‌ناوبردنی ئه‌ردۆغان، دیموكراسی بۆ توركیا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

لە درێژەدا وتیشی: توركه‌كان له‌ رێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانه‌وه‌ ماڵ و حاڵی كوردیان وێران و تاڵان كرد، بۆیه‌ كورد هه‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی له‌ناخه‌وه‌ تووندوتۆڵتر بووه‌. گه‌ریلاش به‌ڵێنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی داوه‌. له‌مه‌ودوا قۆناخێكی نوێی به‌رخودان ده‌ستپێده‌كات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …