هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

ئەحمەد شەهید: لەساڵی 2015 نزیكەی هەزار كەس لە ئێران لەسێدارە دراون

هەواڵدەری تایبەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ كاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران رایگەیاند لەساڵی 2015دا لە ئێران نزیكەی هەزار كەس لەسێدارە دراون.

ئەحمەد شەهید، لە پێنجەمین ساڵی چالاكی خۆی وەك نوێنەری نەتەوە یەكگرتوكان بۆ كاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، لە نوێترین راپۆرتی خۆی دەڵێت: ساڵی رابردوو 966 كەس لە ئێران لەسێدارە دراون كە نیوەیان بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر كوژراون.

بەپێی ئەو ئامارە كۆی گشتی ئێعدامكراون لە ئێران لەساڵی 1383ی هەتاوی 91 كەس بووە كە لەساڵی 1391 گەیشتووە بە 697 كەس. ژمارەی ئێعدامكراوان لە ساڵی 1394 زۆرترین ژمارەیە لەماوەی دە ساڵی رابردوودا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …