سەدان پەنابەر کە دەیانویست لە وڵاتی مەجارستان بپەرنەوە دەستگیر کران.
لە بەیاننامەیەکی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی وڵاتی”مەجارستان” بە هۆی ئەوەی پەنابەران هەوڵیان داوە دزە بکەنە ناو ئەو وڵاتە 248 پەنابەر دەستگیر کراون. هەروەها ئێوارەی رۆژی شەممە 89 پەنابەر و هەروەها رۆژی یەكشەممەش 73 پەنابەر دەستگیركراون كە بەكۆی گشتی دەكاتە 409 پەنابەر.
جێگەی ئاماژەیە کە هەربەو هۆیەوە باری نائاسایی لەسەر سنورەكانی مەجارستان گیراوەتە بەر و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە هەوڵەكانیان بۆ دروستكردنی پەرژینی دركاوی لەنیۆان هەردوو وڵاتی كروات و سربیا چڕتر كردەوەتەوە.