بە پێی هەواڵەکان، دوو ژن به بۆمبی ده‌ستی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پۆلیسی ئەستەنبوڵ له ناوچه‌ی “بایرام پاشا” و تا ئێستا ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان نه‌زانراوه.
ئەمڕۆ پێنج‌شەممە رێکەوتی 3/3/2016 کاتژمێر 11:00 دوو کەس بە بەکارهێنانی بومبی دەستی و … هێرشیان کردوەتە سەر پۆلیسی ئەستەنبوڵ شەڕێکی قورس لە نێوانیاندا روویداوە و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە شەڕەکە بەردەوامە.
جێگەی ئاماژەیە کە ئەو دوو کەسە له باڵه‌خانه‌یه‌كی نزیك له بنكه‌ی پۆلیسی بایرام پاشا گه‌مارۆدراون و پێكدادانه‌كان تاوەكو ئێستاش به‌رده‌وامه و پۆلیسی توركیاش بڕیاری قه‌ده‌خه‌كردنی هاتووچۆیان لە شوێنەکە راگه‌یاند.