سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش لە وڵامی هەرەشەی وه‌زیری ناوخۆی توركیە ده‌ڵێت: په‌نجه‌ت رامهوهشێنهو سنوورت مه‌به‌زێنه. هه‌ست نه‌كه‌یت له ههڕهشهكانت ده‌ترسین و سڵ ده‌كه‌ینه‌وه، زۆر هه‌ڵه‌یت.
رۆژی چوارشەممە 2-3-2016، ئه‌فكان ئالا، وه‌زیری ناوخۆی توركیە له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بە پەنجە هەرەشە دەهات و دەڵێت: ئه‌و هه‌وڵه‌ی ده‌میرتاش ده‌یدات چه‌واشه‌كاری و گێره‌شێوێنییه و باجێكی قوڕسی ئه‌م كارانه‌ی ده‌دات.
لە وڵامدا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش وتی: په‌نجه‌ت رامهوهشێنهو سنوورت مه‌به‌زێنه. هه‌ست نه‌كه‌یت له ههڕهشهكانت ده‌ترسین و سڵدهكهینهوه، زۆر هه‌ڵه‌یت.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی “HDP” له میتینگێكی جه‌ماوه‌ری له شاری مێردین، گه‌لی كورد و سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بانگهێشت كرد ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه رێپێوانێكی جه‌ماوه‌ری فراوان بكه‌ن بۆ شكاندنی ئابڵوقه‌ی سه‌ربازیی له‌سه‌ر شارۆچكه‌ی سوور-ی ئامه‌د و رزگاركردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی له كۆمه‌ڵكوژی.
به‌هۆیه‌وه داواكاری گشتیی داوای له هێزه ئه‌منییه‌كان كرد ده‌میرتاش بانگ بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه به‌هۆی هه‌وڵی شكاندنی شهكۆی ده‌وڵه‌ت و نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌گێڕی له ناوچه‌كه‌دا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه والی شرنا‌خ فه‌رمانی داخستنی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی شارۆچكه‌كه دا‌و و داوای له یه‌كه سه‌ربازییه‌كان كرد ئارامی و سه‌قامگیری بپارێزن و رێگه به كاری تێكده‌ری و ئاژاوه‌گێڕی نه‌ده‌ن.