وڵاتانی ئەنجۆمەنی هاوکاریو کەنداو حزبوڵڵای لوبنانی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند.
وڵاتانی ئهنجوومهنی هاوكاریی كهنداو بڕیاریاندا حزبولڵای لوبنانی به ههموو سهركرده و رێكخستنهكانییهوه وەک رێكخراوێكی تیرۆریستی ناساند.
“عەبدوللەتیف بن راشد ئەلزیانی” سکرتێری گشتی هاوکاری کەنداوی فارس وتی: هوکاری ناساندنی حزبوڵڵای لوبنان وەکوو هێزێکی تیرۆریستی گەراندەوە بۆ ئەوەی کە ئەو هێزە بەردەوامە لە بە بەردەوامە لە قاچاغبردنی چهك و تهقهمهنییهكان و نانهوهی ئاژاوە و هاندانی پشێویی و توندوتیژیی و چهكداركردنی گهنجانی كهنداو بۆ كاری تیرۆریستیی.
ناوبراو هەروەها وتیشی: کردەوەکانی حزبوڵڵا دەبنە مایەی هەرەشە بۆ سەر ئاسایشی گشتی نەتەوەی عەرەب و لە بەر بەردەوامبونی ئەو رێکخراوە، وڵاتانی ئەنجۆمەنی هاوکاری کەنداو حزبوڵڵایان وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندوە و دەناسن.
جەختیشی کردەوە کە بۆ جێبەجێکردنی بریارەکانیان سەبارەت بە حزبوڵڵای لوبنان، وڵاتانی کەنداو هەموو رێکارێکی نێودەوڵەتی و ناوچەیی دەگرنە بەر و دەبنە بەربەست بۆ ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە.
جێگەی ئاماژەیە کە “عەرەبستانی سعودی، کوەیت، عەمان، بەحرەین، قەتەر و ئەمارەت”ئەندامی هاوکاری کەنداون و ئەم کردەوە دوای ئەوە هات کە “عەرەبستانی سعودی” یارمەتی 4 میلیارد دۆلاری خۆی بۆ ئەرتەشی لوبنان راگرت و داوایان لە شارۆمەندانی خۆیان کردوە کە لوبنان بە جێ بێڵن.