شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

بۆكان.. چارەنوسی كرێكارێكی بەندكراوی كورد نادیارە

كرێكارێكی لاو خەڵكی شاری بۆكان لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستگیر‌و بەرەو شوێنێكی نادیار براوە‌و تا ئێستاش چارەنوسی نادیارە.

بەپێی هەواڵێكی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:سیروان کەماڵی کوڕی حەسەن لەدایک بووی ساڵی۱۳٦۹ هەتاوی لە شاری بۆکان رۆژی چوارشەمە۱٠فوریەی ۲٠۱٦لەلایەن بەهێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان لەماڵی باوکی ڕفێندراوە وتا ئێستا زانیاریەک لە چارەنووسی نییە.

سیروان کەماڵی پیشەی کرێکاری بووەو بەوە بژیوی ژیانی بنەماڵەکەی دابین کردوە.

بەپێی هەواڵەكە باوکی سیروان بەهۆی زۆری تەمەن ونەخۆشین زیاتر لە ۱٠ساڵە خانە نشینەو ئەرکی وەدەسهێنانی بژێوی بنەماڵەکەیان لە ئەستۆی سیرواندا بووە.

“دایە زوڵێخا”دایکی سیروان چەندین جار چووە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بۆ هەواڵی کوڕەکەی بەڵام لە وڵامی پرسیاری ئەوەی کە کوڕەکەم.لەکوێیە پێی گوتراوە ;کوڕەکوت بێ رەوشتە!چاوەڕێی هاتنەوەی مەبن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …