نزیكەی سێ مانگە چوار شارۆمەندی ناوچەی كامیاران لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستگیركراونو چارەنوسیان نادیارە.
بەپێی راپۆرتی هەڵسوڕاوانی مافی مرۆڤ، چوار كەس خەڵكی ئاوایی موژژ سەر بەشاری كامیاران بەناوەكانی “فەرهاد ساعد موژژی، پەیام ساعد موژژی، سیروان ساعد موژژی و حسەین ساعد موژژی” ماوەی نزیكی سێ مانگە لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی كامیاران دەستگیرو راپێچی شوێنێكی نادیار كراون.
تا ئێستا بنەماڵەی گیراوەكان چەندین جار سەردانی ئیتلاعاتو ناوەندە ئەمنییەكانی رژیمیان كردوە بەڵام هیچ زانیارییەكیان لەسەر رۆڵەكانیان پێنەدراوە.