محەمەد ئەمین ئاگووشی، زیندانی سیاسیی کورد، پاش ٨ ساڵ لەزیندانی كۆماری ئیسلامی ئازاد کرا.
محەمەد ئەمین ئاگووشی کە لەگەڵ ئیرەج محەمەدی و ئەحمەد پولادخانی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە نەیارەكانی کۆماری ئیسلامی، لە ساڵی ١٣٨٧ی هەتاویدا گیرابوون رۆژی ٢٧ی ڕێبەندان، پاش ٨ ساڵ زیندان، ئازاد کرا.
ئەم مامۆستا خانەنشین کراوە، پاش دەستبەسەرکران، ماوەی ٧مانگ لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێدا بووە و دواتر لە لقی ٢ی دادگای نیزامیی، حوکمی ئێعدامی بۆ بڕایەوە، بەڵام لە لقی ٣١ی دیوانی باڵای وڵات، حوکمەکەی بۆ ١٠ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی زاهێدان گۆڕدرا.
لە ماوەی زیندانی بوونیدا، هاوسەری ناوبراو گیانی لەدەست دا و کچە ٢٢ساڵەکەی بەناوی کانی، بەهۆی گوشارە ڕۆحی و ڕەوانییەکان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.