“محەمەد حسەین هەیکەل” رۆژنامەنووس و بیرمەندی گەورەی عەرەب ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد، ناوبراو پێی وابوو لە پێشهاتەکانی ناوچەکە، ئەستەمە رێگری لە دروستبوونی دەوڵەتی کوردی بکرێت.
له ڕۆژنامه‌ی “سه‌فیر”ی لوبنانی “محه‌مه‌د حه‌سه‌نێن هه‌یكه‌ل” دەڵێت كه ئیدی ئه‌سته‌مه ڕێگری له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی بكرێت، هەروەها وتیشی: كورد مافی خۆیانه سه‌ربه‌خۆ بن و ئەمەش لە دورگەی عەرەبیدا کێشەی گەورە دروست دەکات و کوردیش جدییە بۆ دروستکردنی کیان و دەوڵەتی خۆیی و بە رای من ناتوانرێ رێگریان لێ بکرێت، چونكه هه‌ر ڕێگرییه‌ك، به‌رهه‌ڵستكارییه‌كی گه‌وره‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر.
ناوبراو لە درێژەدا دەڵێت کە كورد مافی خۆیانه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌بێ له‌كاتێدا ئه‌وان گه‌لێكی سه‌ربه‌خۆ، زمانێكی سه‌ربه‌خۆ و كولتوور و رۆشنبیری تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب لێیان بگه‌ڕێ ئه‌وا له توركیا و ئێرانیش ڕایده‌گه‌یه‌نن.