چەند ڕۆژ لە مەو پێش ، بە ئیبتکاری ڕێبەرانی کوردستانی باشور و کەسایەتی دوکتور ” کەریم ” ناوەندی فەرهەنگی و ورزشی جەناب خمینی ، لە شاری کەرکووک کرایەوە . وێنەی ئیعدامە کانی فڕۆکەخانەی شاری سنە ، پاڵ دیواری نەخۆشخانەی شاری پاوە و پادەگانی شاری مەریوان هیشتا نەیتوانیوە ، قەناعەت بە پارتەکانی باشوور بهێنێت ، کە هەموو جەنایەتەکان دژی رۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستوری ڕاستەوخۆی جەناب خومینی ئەنجام درا . و جیهادی دژی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ڕاگەیاند، کە خەڵکی کوردی کوشتار، زیندان و ئاوارە کرد .
دەبواپەیام و ڕاسپاردەی ئەو ئیعدامانە ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەرسی عیبرەتێک بۆ حکومەتی هەرێم بوایە . کردنەوەی ئەم ناوەندە لە شاری کەرکووک ، شارۆمەندانی نائومێد کردوە. چٶڕاوەی بیر و ئەندیشە ی تێکۆشەرانی دامەزراندنی ئەم ناوەندە ،تەنها بێ حورمەتی و ئیهانەت بە چل میلیون کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو . لەم کارە نە شیاوەدا، پڕنسیبی بەرزیان نیشان نەدا و گەمەیان بەمتمانەی خەڵک کرد . مەگەر قارەمانان وگیان بەخت کردووانی کەرکووک ، ئەوەندە ستاتوس و خۆشەویستی هەرێمی کەرکووک و کوردستان نین ، کە ئەم ناوەندە فەرهەنگیە بە ناو ئەوانەوە بێت ! دەبوا سەرقافلەی کاروانی ڕۆشنبیری کەرکووک ، بیر لە مێژوو بکەنەوە . مێژووی هاوچەرخ زۆر بێرەحمە وببڕای ببڕ و هەرگیز تاوانباران نابەخشێت . دوور نیە ڕۆژێک لە ڕۆژان ناوەندی فەرهەنگی وڕووناکبیری ژنڕاڵ ڕەزا شا ( نەخوێندەوار بوو ) وژنڕال ئاتاتورک و ژنڕال حافز ئەسەدیش لە هەڵەبجە ،دهۆک ، سلێمانی و هەولێریش دامەزرێت .
دەبوا ڕیبەرانی پارتەکانی باشور ، ئاستی نەفرەت و بیزاری جەماوەری تێگەیشتووی خەڵک بزانن . هەمیشە لە پێچە دژوارەکانی مێژوودا ، هەڵویستی حەکیمانە و سەرفەرازانە پێویستە . ئەگێنا بازرگانی بە پارە و خوێن ، کارێکی دژوار و سەخت نیە . ئابڕوو ئەگەر تکا و شەرم ئەگەر شکا ، هەل و مەرجی خۆ بەکەم زانین ، سایکۆلۆژی نزم و کارەساتی فرە تاڵ نوێنەرایەی دەکات . سیاسەت هونەری مومکینە .بەداخەوە ڕێبەرانی باشوور ، دەیان ساڵی نووری ، لە سیاسەت دوورن و گاڵتە بە ڕەنجبەرانی کوردستان دەکەن . ئاستی ناوەندە شوڤاری وجاسوسیەکانی تورکیا و ئێران لە شارەکانی باشوور ، هەموو سنورێکی بەزاندووە . هێشتا ڕێبەرانی پارتەکانی باشور ، سنووری دەسەڵاتی خۆیان ناناسن و وەک دەسەڵاتێکی داهٶڵی کار دەکەن . سەبارەت بە زمانی کوردی و زمانی یەکگرتوو ، تاقە یەک هەنگاویان نە ناوە و ناوندێکیان بە ناوی ئاکادیمیای زمانی کوردی داناوە ، کە تەنها کار بۆ بەرز کردنەوەی دیواری بەرتەسکی حیزبی دەکات . بۆ ئاگاداریتان ئاکادیمیای دەورانی ژنڕال سەدام زۆر پێشکەوتوو تر لە هی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو . ژنان لەم قەوارە سیاسیەی حکومەتی هەرێم ، خاوەنی مافی خۆیان نین . پیاوسالاری و دژایەتی لە گەڵ مافی ژنان ، وەک کاری ڕٶتینی حیزبی لێهاتوە .
ڕێژەی کوشتار و سوتاندن و بزر کردنی پەیکەری ژنان ، کەمی نە کردووە و ڕوو لە گەشەیە . ڕێبەرانی حیزبی حازر نین لە مەراسم و ئاهەنگی نیشتمانی ، نەتەویی و میللیدا ، لە گەڵ هاوسەرەکانیان بەشداری کەن ، ئێتر چۆن دەتوانن لە مافی ژنان ڕێز بگرن . ناوی مانگەکانی کوردی زۆر لە گەڵ سروشتی کوردستان گونجاوە ، کە چی لە باتی گەلاوێژ، بەفرانبار، خەرمانان، ڕەزبەر، گەڵاڕێزان هیشتا هەر ناوە ڕۆمیەکان وەک ئەیلول، ئاب، حوزەیران و کانوون بەکار دێنن .چاوە ڕوان دەکرا حکومەتی هەرێم ، ڕێک خەر، سازماندە و پارێزەر بێت . کەچی هیچ کام لەم خەسڵەتانە ی نیە و داهاتی نەوتی خاو و داهاتی گومرکەکان بە بەرچاوی شارۆمەندنی باشور هەڵدەلوشێت . و ژیانێکی ”خۆش نە ژین ” یان بە سەر جەماوری خەڵکدا ، بە شیوەیەکی بێڕەحمانە داسەپاندووە . بە گشتی مێدیاکانی باشور بە هیچ شێوەیەک نیشتمانی و نەتەویی نین و هەر بە باڵای سەرۆک حیزبدا دەڵێن . بیر و ڕای گشتی جیهان واقیان وڕ ماوە ، کە ڕێبەرانی ئەم هەرێمە بٶچی قازانج و مەسڵەحەتی گەلی کورد بەلایانەوە گاڵتە جاڕە .
دەرفەتی چاک لە سایەی هێزی پێشمەرگە و فیداکاری ڕٶڵەکانی گەڵ خولقاوە و خەرێکە بە فیڕۆ و خەسار دەچێت . نەدەبوا حکومەتی هەرێم و پارتەکان ، دەستیان لە گەڵ داگیرکەرانی کوردستان تێکەڵ کردبایە و پێکەوە سەروت و سامانی کوردستان تاڵان کەن ! دەسەڵاتی کارتونی پێک هێنەری گەندەلی ، دزی، بەرتیل خۆری و نە پاراستنی ژینگەی جوان و دڵڕفێنی کوردستانە . سەرخان و ژێرخانی ئابوری هەرێمی کوردستان هەڵتەکاوە و داڕوخاوە . ئەم بارودۆخە بۆ فاشیزمی ئیسلامی ئێران ، کەمالیزمی تورکیا و شوینیزمی عیراق فرە بە قازانجە و. داگیرکەران مانگانە بە میلیاردها دولار لە سەروت و سامانی باشوری کوردستان هەڵدەلوشن . ئایا ئەو ناوەندە فەرهەنگیە بەناوی ، شێرکۆ بێکەش، ئازاد هەورامی ، عبدولخالق مەعروف ، ئیبراهیم ئەحمەد ، پێشمەرگە و گریلاکانی کوردستان ،شاسوار جەڵال،عەلی عەسکەری ، ئیسمایل بێشکچی ، فاخیر مێرگەسووری بوایە کەسێک لە گوڵ کالتری پێ دەگوتن ؟ هەڵویستەکەیان نزم و بێ نرخ بوو .
سیزدەی فوریەی ٢٠١٦