هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

تورکیە: رۆژئاوای کوردستان تۆپبباران دەکات

تۆپخانەکانی سپای تورکیە رۆژئاوای کوردستان  تۆپباران دەکات و جان کێریش، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە تورکیە دەکات هێرشه‌كانی‌ بۆ سه‌ر یه‌په‌گه‌ رابگرێت و داواش لە یەپەگە دەکات پێشرەویەکانیان رابگرن.

 

“ئەحمەد داود ئوغلو” سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیە هه‌ڕه‌شه‌ی‌ هێرشی‌ سه‌ربازی‌ بۆ سه‌ر رۆژئاوای کوردستان دەکات و دەڵێت: ئەگەر له‌وه‌ زیاتر ببنه‌ مه‌ترسی‌بۆ سەرمان، هاوشێوه‌ی‌ ئه‌و ڕێوشوێنه‌ی‌ له‌عێراق گرتومانەتە بەر له‌ دژی‌ كوردانی‌ رۆژئاواش ده‌یگرینه‌ به‌ر.

 

هەر لەمبارەوە واشنگتۆن داوای لە تورکیە کردوە کە هێرشەکانی بۆ سەر هێزە کوردییەکان لە ناو خاکی سوریە بوەستێنێت و هەروەهاش داوای لە هێزە کوردیەکانی سەر بە “یەپەگە” کردوە هەل نەقۆزنەوە و دەست بەسەر خاکی زیاتردا نەگرن.

 

هەروەها فەرمانداری گشتیی جەیش ئەلسوار، هۆشداریدایە  تورکیە و وتی: هێرشەکانتان تەنها لە خزمەتی رژێمەكەی بەشار ئەسەد و رێکخراوی ئەلقاعیدە دایە. فەرمانداری گشتیی جەیش ئەلسوار، سەبارەت بە بۆردوومان و هێرشەکانی تورکیە بۆ سەر بنکەکانی YPG لە عەزاز و فڕۆکەخانی مینگ و کانتۆنی کۆبانێ، هۆشداری دایە تورکیە و رایگەیاند” هێرشەکانتان لە خزمەتی رژێمەکەی بەشار ئەسەد و رێکخراوی ئەلقاعیدە دایە”.

 

جێگەی ئاماژەیە کە له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردو، یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل(یه‌په‌گه‌) توانیویانه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ ستراتیژی‌ به‌ هاوكاریی‌ له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریە, له‌وانه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ “منگن” كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنوری‌ توركیە سوریە كۆنترۆڵ بكه‌ن، ئه‌وه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكییه‌كی‌ زۆری‌ له‌ فراوانبوونی‌ ده‌سه‌لاَتی‌ كوردانی‌ رۆژئاوا له‌لای‌ توركیە دروست كردوه‌.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …