نووسەران و شاعیران و کۆمەڵێک لە خەڵکی شاری بانە لە رێورەسمێکدا لەسەر گڵکۆی نووسەر و وەرگێری بەناوبانگی کورد “د. ئیبراهیم یونسی”یان بەرێوە برد.
لە چوارەمین ساڵیادی کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێری بەناوبانگی کورد “د. ئیبراهیم یونسی” نووسەران و شاعیران و کۆمەڵێک لە خەڵکی شاری بانە لە رێورەسمێکدا لەسەر گڵکۆی “ئیبراهیم یونسی” کۆبوونەوە و رێزیان لە ناوبراو گرت.
بەشێک لە بەشداربوونای رێورەسمەکە وتار و قسەیان پێشکەش کرد کە بریتی بوون لە ئازاد یونسی کوری “د. ئیبراهیم یوونسی”، ناوبراو لە رێورەسمەکەدا سپاس و پێزانینی خۆیی بۆ خەڵک دەبری و دواتر “عەتا نەهایی” روماننووسی گەورەی کورد چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و وتی: شاری بانە هەمیشە مرۆڤی هێژای تێدا هەلکەوتوە کە بە هۆی نەبوونی ئیمکانات و دەرفەتگەلی فەرگەنگی و نەبوونی هەل بۆ کار بە ناچاری ئەو شارەیان بە جێهێشتوە و روویان لە شارە گەورەکانی دیکە کردوە.
جێگەی ئاماژەی کە دوكتور یوونسی خاوەن دەیان كتێبی نووسراو و وەرگێڕدراوی هەیە کە زۆربەی رۆمانەکانی سەبارەتە بە کوردستان و ئەو رێرەوە مێژوویەکی کە لە کوردستان تێپەریوە بە شێوەی داستان نووسیوەتەوە و بەشێک لە بەرهەمە ئەدەبییە گرینگەكانی جیهانیشی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی.