“عوسمان ئسماییلی” چالاکی کرێکاری کورد لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سەقزەوە ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپا.
بە پێی هەواڵەکان ” “عوسمان ئسماییلی” چالاکی کرێکاریی کورد لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری سەقزەوە بە تۆمەتی “چالاکیی لە بواری مافی کرێکاران و پێوەندی گرتن لەگەڵ هەواڵدەرییەکان” و ئەندامبوون لە کۆمەڵە سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
جێگەی ئاماژەیە پێشتر عوسمان ئیسماعیلی لە ٨ی مانگی بانەمەڕی ئەمساڵەوە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و دوای ١٢ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی بە دانی بارمتەی ٧٢میلیونی ئازاد کرا.