شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

ژمارەیەك لەگیراوەكانی شاری سنە ئازاد كران

پاش كۆبوونەوەی بنەماڵەی گیراوەكان لەبەردەم زیندان، ژمارەیەك لەو گیراوەكانی رۆژی پێنجشەممەی رابردووی شاری سنە ئازاد كران.

بەپێی هەواڵێكی تۆڕی مافی مرۆڤی كوردستان، ئەگەرچی تا ئێستا دیارنیە چەند كەس لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو دەستگیركراون، بەڵام بە پێی وتەی شاهید حاڵەكانی لانیكەم 20 كەس دەستگیركراون كە ژمارەیەكیان ژنن.

بەپێی ئەو هەواڵە لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا بەهۆی فشار‌و كۆبوونەوەی بنەماڵەی گیراوەكان ئەم كەسانە بە كەفالەت ئازاد كراون: میعاد ئەحمەدی، مەهدی زەندی، جەهانگیر وەكیلی، سیفوڵا جەوانمەردی، تەیب زەندی، فەرید زەندی، ئەفشین نوری، كەمال فەتحی، جەمال فەتجی، محەمەد تەیمور نژاد، كاوە سوڵتانیان، هێمن محەمەدی، هیوا كەمانگەرپور، رەزا محەمەدی، پوریا قومری، موختار هاشمی.

رۆژی پێنجشەممە 15ی رێبەندان بڕیاربوو لە شارەكانی كوردستان خۆپیشاندان دژ هێرشی سوپای توركیا بۆ سەر هاوڵاتیانی كورد لە باكوری كوردستان ئەنجام بدرێت بەڵام لە زۆربەی شارەكان وەك سنە، سەقز، كرماشان، جوانرۆ… هێزە ئەمنییەكان شەقام‌و گەڕەكەكانی شاریان كۆنترۆڵ كرد‌و رێگەیان لە خۆپیشاندان گرت. (زانیاریی زیاتر بخوێنەرەوە).

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …