وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: روسیە و “بەشار ئەسەد” سەرۆکی سوریە رێز لە یاسا نێودەوڵەتیەکان ناگرن و و پابەند نین بە یاساکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێو دەوڵەتی.
جان کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی روسیە و حکومەتی سوریە رێز لە بریاری 2245ی ئەنجومەنی ئاسایش ناگرن و هەروەها جەختیشکردەوە کە تا “بەشار ئەسەد” لەسەر دەسەڵات بێت، شەڕ لە وڵاتی سوریە کۆتایی پێ نایەت.
ناوبراو هەروەها وتیشی کۆبوونەوەکانی “ژێنێف 3” بە شێوەی کاتی وەستاون و بە دڵنیاییەوە دەست پێدەکەنەوە. وتیشی روسیە رایگەیاندوە ئامادەکاری بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە سوریە دەکەن.