بەپێی راپۆرتێكی رێکخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی لەنێوان ساڵەکانی ٢٠٠٥ تاوهكو٢٠١٥، سزای له سێدارەدان به‌سه‌ر ٧٣ مێردمنداڵدا لەئێران جێبه‌جێكراوه و لەئێستاشدا دەیان مێرمنداڵی تر چاوەڕوانی جێبه‌جێكردنی سزای له سێدارەدان ده‌كه‌ن.
رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی، لە راپۆرتێكدا لە ژێر ناوی “گەورەبوون لەژێر سێبەری سێدارە، سزای سێدارە و تاوانبارانی ژێر تەمەن ١٨ ساڵ” ناونیشانی ٤٩ مێرمنداڵ، کە سزای له‌سێدارەیان بەسەردا سەپاوە بڵاودەكاتەوەو جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە كە ئەو ئامارە زۆر لەوە زیاترە.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠١٤دا رێژەی ئەو تاوانبارانەی کە لە تەمەنی ژێر ١٨ ساڵیدان و تاوانێکیان ئەنجامداوە و لەلایەن دادگاکانی ئێرانەوە سزای له‌سێدارەیان بەسەردا سەپاوە ١٦٠ کەسن.
بەپێی راپۆرتەکە، لەو ٧٣ کەسەی کە لەماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا لەسێدارە دراون، زۆربەیان بەهۆی تاوانی “کوشتنی ئەنقەست”بووه و دوای ئەوەش تاوانه‌كانی دەستدرێژی، بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان و دژایەتی خودا لە پلەکانی دیکەدا هاتوون.
بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، ئێران لەساڵی ٢٠١٤دا دوای وڵاتی چین، بە دووهەمین وڵاتی جیهان لەبواری جێبەجێکردنی سزای له‌سێدارەدان هه‌ژمار ده‌كرێت.
رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سەرەڕای چه‌ندین چاکسازییهكی سزایی لەبارەی کەسانی ژێر تەمەن ١٨ ساڵ، تاوه‌كو ئێستا ئێران له‌ریزبه‌ندی وڵاتانی جیهاندا له پله‌كانی كۆتاییدایه و به‌شێك له یاساكان رێگه‌ده‌ده‌ن کچانی تەمەن ٩ ساڵ و کوڕانی ژێر تەمەن ١٥ ساڵ سزای له‌سێدارەیان بەسەردا بەسەپێت، وەک خۆی ماونه‌ته‌وه.