شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

15%ی مێرمناڵانی خوێندنگاكانی تاران دەستدرێژییان كراوەتەسەر

ئەنجامی توێژینەوەیەك لەنێوان كچان‌و كوڕانی خوێندنگاكانی تاران ئاشكرای دەكات كە كێشانی نێرگەلە‌و سیگار، پەیوەندی سێكسی، شەڕكردن‌و خواردنەوە مەی، بەربڵاوترین ئەو رەفتارانەن كە توشیان بووە.
“پەیوەندی سێكسی زۆرەملێ” یەكێك لەو حاڵەتانەیە كە بەپێی توێژینەوەكە 15%ی مێرمناڵانی خوێندنگاكانی تاران باسیان لێوەكردوە‌و ئاماژەیان بەوەداوە بەزۆر دەستدرێژییان كراوەتەسەر.
لەتوێژینەوەكەدا پێناسەی “پەیوەندی سێكسی زۆرملێ” نەكراوە‌و ئاشكرا نەكراوە كە ئایا ئەم مێرمناڵانە بە زۆر سێكسیان لەگەڵدا كراوە یان كەسێك ناچاری كردون، بەڵام لە هەردو حاڵەتدا پێناسەی ئەم حاڵەتە بە دەستدرێژی سێكسی دەناسرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …