هێزە ئەمنیەكانی توركیە لەناوەڕاستی شەقامەكانی شاری “سیزری” باكوری كوردستان تەقە لەژمارەیەك هاووڵاتی کورد دەكەن كە دەیانەوێت تەرمی دوو كەسیان بەخاك بسپێرن.
بە پێی هەواڵەکان ژمارەیەك هاووڵاتی لەناوەڕاستی شەقامێكی شاری “سیزری” باكوری كوردستان لە كاتێكدا كە ئاڵای سپیان هەڵكردوەو دەیانەوێت تەرمی دوو كەسیان كە لەسەر عەرەبانەیەكە ببنە گۆڕستان و بە خاكی بسپێرن، بەڵام لەلایەن تانكێكی هێزە ئەمنیەكانی توركیاوە بەشێوەیەكی نامرۆڤانە لەنزیكەوە بەهەڕەمەكی تەقەیان لێدەکرێت و چەند کەس شەهید و بریندار دەبن.
جێگەی ئاماژەیە دەوڵەتی تورک لەبەرچاو هەموو جیهانەوە خەڵکی کورد کۆمەڵکوژ دەکات و دهانیش لەمبارەوە بێدەنگە.