کۆماری ئیسلامی ئه‌مڕۆ شه‌مه ئامارێکی نوێی له ژنانی شاریی توشبوو به ماده هۆشبه‌ره‌کان راگه‌یاند که برێتییه له 10%ی کۆی ژنان.به گوێره‌ی ئاماری ره‌سمیی راگه‌یه‌نراو له لایه‌ن راوێژکاری به‌رپرسی رووبه‌روبونه‌وه له‌گه‌ڵ ماده هۆشبه‌ره‌کان، نزیکه‌ی له‌سه‌دا10ی ژنان له شاره‌کانی ئێران، به ماده هۆشبه‌ره‌کان تووشبوون. به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه که ئه‌مڕۆ ئاشکرا بووه، ژنان توشبوو له نێوان ته‌مه‌نی 20_36ساڵدان.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه پشتڕاستی کرده‌وه که 60%ی ژنانی ده‌ستبه‌سه‌رکراو له به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی له کۆی نزیکه‌ی 8هه‌زار که‌س به هۆی بهکارهێنانو فرۆشتنی ماده هۆشبه‌ره‌کانه‌وه ده به‌ندیخانه‌دان. هه‌روه‌ها زیاتر له نیوه‌ی ژنانی به‌کارهێنه‌ری ماده هۆشبه‌ره‌کان، رایانگه‌یاندووه له قوتابخانه‌و خوێندنگاکان‌دا بۆ جاری یه‌که‌م ماده هۆشبه‌ره‌کانیان ناسیوه‌و به کاریان هێناوه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی تری فه‌رمیی حکومه‌تی ئاماری تووشبووان به ماده هۆشبه‌ره‌کانی به نزیکه‌ی 1ملیۆن‌و نیو راگه‌یاندووه. ئه‌و سه‌رچاوانه رایانگه‌یاندووه، رێژه‌ی ژنانی تووشبو به ماده‌ی هۆشبه‌ر له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا دووهێنده بووه‌ته‌وه‌و هه‌روه‌ها ئاستی خوێنده‌واریی تووشبووان به‌وشێوه‌یه: ژنانی نه‌خوێنده‌وار 3%، که‌مخوێنده‌وار 15%، ئاستی ناوه‌ندی 15%، ئاستی دیپلۆم 41%، 9% فهوقهدیپلۆمو 10%یان به‌کالۆریۆسن.
له هۆکاره گرنگه‌کانی پاڵنه‌ری به‌کارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌کان له ئێران، به پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هه‌وڵی دابه‌زاندنی کێش‌و کاریگه‌ریی پڕوپاگه‌نده هه‌ڵه‌کانی جوانکاریی دهموچاوو له‌شه. سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو که زۆرینه‌ی به‌کارهێنه‌رانی ماده هۆشبه‌ره‌کان له ئێران پێش توشبونیان جگه‌ره‌و نێرگه‌له‌یان به‌کارهێناوه‌و زیاتریان تریاکو شیشهوو کراک به‌کارده‌هێنن.