لە سێهەمین رۆژی دەستپێکردنی ناڕزایەتی کرێکارانی “سیمان درود” 12 کرێکار بە هۆی سکالای کارفرماوە دەستگیر کران.
کۆمەڵێک لە کرێکارانی کارخانەی “سیمان درود”ی پارێزگای “لورستان” لە بەرانبەر کارخانەکەدا سەبارەت بە بێکاربوونیان و وڵامنەدانەوەی بەرپرسانی ئەو کارخانە کۆبوونەوەی ناڕزایەتیان ئەنجامدا.
جێگەی ئاماژەیە دەستیگیرکردنی ئەم کرێکارانە لە حاڵێکدایە کە ئەوان تەنها داوای وەرگرتنی مووچە و دواکەوتنی جەژنانەی ساڵە دواکەوتوەکانی خۆیان و هەروەها گەرانەوە بۆ سەر کارەکانیان کردوە.