شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

باکووری کوردستان: 79 هاووڵاتی شەهید کراون

لە باکووری کوردستان تەنها لە 29 رۆژی رابردوودا زیاتر لە 79 هاووڵاتی کورد بە دەستی سپای تورکیە شەهید کراون.

شەڕ و پێکدادانەکان لە تورکیە لە نێوان شارۆمەندانی کورد و سپای تورکیە بەردەوامە و سپای تورک بە توپ و تانگ ماڵی هاووڵاتیانی کوردیان کردوەتە ئامانج و بەم هۆیەوە دەیان کەس شەهید و بریندار بوون.

 

لە ناوچەی جەزیرە، شێرناخ و  سوور، سپای تورکیە تۆپبارانی ناوچەکە دەکەن و بە پێی هەواڵەکان زیاتر لە 30 ئوتوموبیلی بارهەلگری هاووڵاتیان سووتاون و دەیان خانوو رووخاون.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ، رێكخراوی مافی مرۆڤی توركە، راپۆرتێكی له‌باره‌ی رووداوه‌كانی باكوری كوردستان‌و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆوه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، 79 هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌ باكوری‌ كوردستان شه‌هیدبوون، كه‌ 14 یان منداڵ بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …