بە هۆی هاتنی هەرەس لە ئاوایی “سەوڵاوا” سەربازێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بە توندی بریندار بوون.
بە پێی ھەواڵەکان، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٣ی بەفرانباری ٩٤ی ھەتاوی، بە ھۆی ھاتنی ھەرەس لە سەر رێگای پاسگای داڵانی سەوڵاوا سەربازێک بە ناوی “خالد مورادیانی” خەڵکی “سنقور کلیایی” سەر بە پارێزگای “کرماشان” گیانی لە دەست داو و هەر بەو هۆیەشەوە دوکەسی دیکەش بە توندی بریندار بوون کە دواتر گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی “بوعەلی شاری مەریوان.