هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

ئێران: موشەک ئاراستەی کەشتیەکانی ئەمریکا دەکات

ئه‌مەریكا تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌ك له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ له‌ گه‌رووی هورمز و له‌ نزیك كه‌شتییه‌كانی‌ ئەمریکا و بازرگانەکان، به‌ كارێكی ئیستیفزازی وه‌سف ده‌كات. 

كایل رینز، وته‌بێژی ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی‌ ئه‌مەریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا دەڵێت: كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانی ئێران له‌ گه‌روی‌ هورمز ژماره‌یه‌ك موشه‌كیان تاقی كردوەته‌وه‌، كه‌ ته‌نها هه‌زار و (370) مه‌تر له‌ كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری (ئێس.ئێس.هاری ترومان) و كه‌شتی‌ تێكشكێنه‌ری ئه‌مەریكی و كه‌شتی‌ (ئێف.ئێس.پرۆفنسی)‌ فه‌ره‌نسییه‌وه‌ دوور بوه‌.

 

به‌یاننامه‌كه‌ رونیشیكردوەته‌وه‌، ئه‌و موشه‌كانه‌ی ئێران له‌ جوڵه‌ی بازرگانی كه‌شتییه‌كانیشه‌وه‌ نزیك بوه‌.

هاوكات وتەبێژی هێزەکانی ئەمەریکا ئه‌و كاره‌ی‌ تارانی به‌ ئیستیفزازی وه‌سف كردوه‌ و به‌ نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ یاسای نێوده‌وڵه‌تی داویه‌ته‌ قه‌ڵه‌م.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …