بۆ ئیدانەکردنی جنایەتەکانی دەوڵەتی تورک لاوانی شاری کرماشان ڕژانە سەر شەقامەکان و کۆبوونەوەی ناڕزایەتیان لەو شارە بەرێوە برد.
بە پێی ئەو هەواڵانەی بۆ زاگرۆس پۆست نێردراوە هەروەها لە شاری تاران بۆ ئیدانەکردنی جنایەتی دەوڵەتی تورک بە دژی نەتەوەی کورد لە شاری تاران کۆبوونەوەی ناڕزایەتی بەرێوە چوو.
بە پێی ئەو هەواڵەی نێردراوە هێزێکی زۆر دەوری کۆبوونەوەی جەماوەری شاری تارانیان گرتوە و هێزە ئەمنیەتیەکان ولیباس شەخسیەکان هێرشیان کردوەتە سەر خەڵکی مەدەنی.