بۆ ئیدانەکردنی جنایەتەکانی دەوڵەتی تورکیە ئەم ئێوارە خەڵکی شاری سنە کاتژمێر 4 بۆ 5 ڕژانە سەر شەقامەکانی “فیردەوسی و سێرای نمەکی”.
بە پێی ئەو هەواڵەی بۆ زاگروس پۆست نێردراوە وێرای زەختی زۆری هێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعات و لیباس شەخسی، خۆپیشاندانی جەماوەری لە شاری سنە بەرێوە چوو.
هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئیسلامی وەکوو هەمیشە بە گازی فرمێسک رێژ و باتوم هێرشیان کردوەتە سەر خۆپیشاندەران و چەندین کەس بریندار بون.
جێگەی ئاماژەی دروشمەکانی خۆپیشاندانەکە بریتی بوو لە مەرگ بۆ ئەردۆغان، مەرگ بۆ فاشیزم و …