لەبانگەوازێكدا كەمپینی داكۆكی لە كوردانی باكور داوا لەكوردانی رۆژهەڵات دەكات لەشارەكانی ئێران دژ بە كوشتاری هاوڵاتیان لە شارەكانی باكوری كوردستان خۆپیشاندان بكەن.
لەبانگەوازەكەدا هاتووە سبەینێ پێنجشەممە 24ی دێسامبر لەو شوێنانەی خوارەوە خۆپیشاندان دەستپێدەكات:
تاران، بەردەم باڵوێزخانەی توركیە
ئیلام، پاركی كودەك
كرماشان، بەرامبەر بە پارێزگا
مەهاباد، مەیدانی شارەداری
سنە، مەیدانی ئێقباڵ
بۆكان، بەرامبەر فەرمانداری
ورمێ، پاركی توخم مورغی
سەقز، پاركی مەولەوی
پاوە، مەیدان فەرمانداریو شارەكانی نەغەدە، پیرانشار، سەردەشت، شنۆ، بانە، رەوانسەر، كامیاران، ئەیوان، لە مەیدانەسەرەكییەكانی شار لە كاتژمێر 4ی پاشنیوەرۆ كۆبوونەوەو خۆپیشاندان دەكرێت.
بابەتی هاوپۆل
بیان فرجاللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …