شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

“دیواری میهرەبانی” لەسەقز دادەمەزرێت

بەهاتنی وەرزی سەرما ژمارەیەك هەڵسوڕاوی مەدەنی لەشاری سەقز لە پرۆژەی “دیواری میهرەبانی” داوا لە هاوڵاتیان دەكەن جلوبەرگی زیادەی خۆیان بەهاوشارییەكانیان ببخەشن.

لە راگەیەنراوێكدا كە ژمارەیەك چالاكوانی مەدەنی شاری سەقز بڵاویانكردوەتەوە داوا لە هاوشارییەكانیان دەكەن كە لەم وەرزی سارد‌و سەرمایە زۆر بنەماڵە هەیە بەهۆی نەبوونییەوە ناتوانێت جلوبەرگی ئەم وەرزە بۆ خۆیان دابین بكەن، بۆیە داوا لەو بنەماڵانە دەكات ئەو جلوبەرگ‌و پێڵاوانەی زیادەیان هەیە لە دیواری میهرەبانی دابنێن تا هاوشارییەكانین بەكاریان بێنن.

بەپێی راگەیەنراوەكە “دیواری میهرەبانی” لەدوو شوێن: دیواری ئیدارەی دوخانیات بلواری كوردستان‌و، دیواری تەنیشت سەبت‌و ئەحواڵ دادەنرێت‌و ئەو كەسانەی پێویستیان بە جلوبەرگ‌و پێڵاوی زستانە هەیە لەو دوو شوێنە دەتوانن دابینی بكەن.

پرۆژەی “دیواری میهرەبانی” پێشتر لەچەندین شاری دیكەی ئێران لەلایەن چالاكانی مەدەنی بەڕێوەچووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …