درەنگانێكی شەوی رابردوو، لاوێكی خەڵكی مەریوان لەلایەن هیزە لیباس شەخسیەكانی رژیم دەستڕێژی گوللەی لێكرا كە بەداخەوە بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆسپۆست گەیشتووە، كاتژمێر 11:30 خولەكی شەوی رابردوو (هەینی 20ی سەرماوەز) لە ئاوای “دووپلورە”ی سەر بە شاری مەریوان هێزە لیباس شەخسیەكانی بەناو “كاڵای قاچاخ” تەقە لە لاوێك بەناوی “جەمال راستخانە” دەكەن كە بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەكەی زاگرۆسپۆست وتیشی: ئەو لاوە مەریوانیە هیچ كاڵایەكی قاچاخی پێنەبووەو كاتێك لەناو ئۆتۆمبیلەكەی لەجۆری تۆیۆتا بووە دراوەتە بە دەستڕێژی گوللەو دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.