هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایش سكاڵای لەسەر توركیە تۆمار كرد

بەدوای نەكشانەوەی هێزەكانی توركیە لەناوچەی موسڵ بەغدا رایگەیاند بە شێوەی فەرمیی لە ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان سكاڵا لەسەر ئەنكارا تۆمار دەكات.
بەپێی بەیاننامەیەكی سەرۆك وەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی داوای لە وەزیری دەرەوە كردوە تا بە فەرمی لە ئەنجومەنی ئاسایش سكاڵا لەسەر توركیە تۆمار بكات.
ئەم بەیاننامەیەی عەبادی لەكاتێكدا بڵاودەبێتەوە كە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیە جارێكی دیكە جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە هێزەكانی ئەو وڵاتە لە پارێزگای نەینەوا ناچنە دەرەوە.
هەر لەمبارەیەوە عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق دوای لە حكومەتەكەی عەبادی كردوە تا پارێزگاری لە “سەروەریی خاكی عێراق” بكات.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …