بۆ دانەوەی تەرمی ئەو لاوەی کە لە سنووری مەریوان گیانی لە دەستدابوو داوای ٢٠ ملیۆن دەکەن.
بە پێی ئەو هەواڵەی بۆ زاگرۆس پۆست نێردراوە، دوای ئەوەی تەرمی محمد شامحمدی ناسراو بە “حەمە گلەئی” کوڕی “سالح” دەگوازنەوە بۆ پزشک قانونی شاری سنە، تەرمی ناوبراو رادەستی بنەماڵەی ناکەنەوە و داوای 20 ملیۆن تمەن پوولیان لێدەکەن.