ئاوی شاری مهاباد چەن رۆژە رەنگی گوراوە و زیاتر لە قاوە دەچێت تا ئاو. ئاوی خواردنەوەی شاری مهاباد لە بەنداوی ئەو شارە دابین دەکرێت و پیس بوونی ئاوی مهاباد بە هۆی بۆی ناخۆش و گوڕانی رەنگەکەی شارۆمەندانی ئەو شارەی توشی نیگەرانی کردوە.
جێگەی ئاماژەیە بەرپرسانی ئیدارەی ئاوی شاری مهاباد وڵامی داواکاری خەڵک نادەنەوە و بیانوو دینەوە و و ئاوی خواردنەوە بە خراپترین شێوە خراوەتە بەدەستی شارۆمەندانی ئەو شارە.