دوو ماتورسوار لە گەرکێکی شاری سەردەشت تەقەیان لە مامۆستایەکی ئەو شارە کرد.
بە پێی هەواڵەکان لە گەڕەکی شێخ مەولانای شاری سەردەشت دوو ماتور سوار لە پشتەوە بە دەمانچە تەقە لە مامۆستایەکی قوتابخانە بە ناوی ڕەحمەت محەممەدی دەکەن و بە هۆی ئەو رووداوە ناوبراو گیانی لە دەستدەدات.
ئەو هاووڵاتییە بە توندی بریندار دەبێت و هاوکات لەگەل گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدەدات.