شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

سمینارێك بۆ حیزب‌و چالاكوانانی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان لە زانكۆی فرانكفۆرت سازدەكرێت

كەمتر لە دوو هەفتەی دیكە سمینارێك لە ژێر ناوی “رۆژهەڵاتی كوردستان، پرس، راڤە، رێگا” بە بەشداری حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان‌و ژمارەیەك نوسەر‌و چالاكی سیاسی لەزانكۆی فرانكفۆرت لەئەڵمان بەڕێوەدەچێت.

 

لەراگەیەنراوێكی لیژنەی ئامادەكاری سمینارەكە كە وێنەیەكی بۆ زاگرۆسپۆست نێردراوە هاتووە “سێمینارەکە هەوڵ دەدات لە سێ پانێل‌دا کارەکانی خۆی بەرێوە ببات: پانێلی یەکەم تەرخان کراوە بۆ نوێنەری رێوەبەری ئەحزاب، پانێلی دووهەم و سێهەمیش تەرخان دەکرێت بۆ رۆشنبیران و چالاکانی سیاسی سەربەخۆ کە رەخنە و پلان و گوتاری خۆیان پێشکەش دەکەن، لێژنەی بەڕێوەبەر چاوه‌ڕوانە هەتا بەشداری سەرجەم لایەنەکان و رووناکبیران و چالاکانی سیاسی لەم سێمینارەدا هەوێنی گۆتارێکی کارا لە ئەم قۆناغی هەستیار و پڕ ئاڵۆزیەدا خۆش بکات و رەوتی دیالۆگ و رەخنە لە ئاستێکی کاریگەردا پەرە پێ بدات”.

 

سمینارەكە كاتژمێر 12 تا 19ی رۆژی 13/12/2015 لە فرانكفۆرت- زانكۆی گوتە بەڕێوەدەچێت.

-Station „Bockenheimer Warte/Universität” (U4 von Hautbahnhof, U6/U7 von Hauptwache)

 

دەقی راگەیەنراوی سمینارەكە:

 

ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه سمینارێک له ژێر نێوی “رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، پرس، راڤه، رێگا”، به به‌شداری نوێنه‌رانی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و کۆمه‌ڵێک له نووسه‌ران، رۆشنبیران و چالاکوانانی سیاسی له زانکۆی فرانکفۆرت به‌ڕێوه ده‌چێت. به‌شداریتان مژاره‌که‌مان ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌کات.

 

کات: 13.12.2015 کاتژمێر: 19-12

شوێن: فرانکفۆرت-زانکۆی گوته‌ U-Bahn-Station „Bockenheimer Warte/Universität” (U4 von Hautbahnhof, U6/U7 von Hauptwache)

سێمیناری رۆژهەلاتی کوردستان،پرس،راڤە،رێگا” لە هەلوو مەرجێکدا کە سەرجەم رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێی ناوەتە قۆناغێکی زۆر هەستیار و چارەنووس‌سازوه‌ و دەڕوات تا سیمایەکی نوێ بە خۆیه‌وه‌ بگرێت و لەم نێوەندەدا زیاترین کاریگەری و شەڕ و توندووتیژی بەرۆکی گەلی کوردی گرتووە، بەشێکی بەرچاو لە گەلی کورد و ئەحزابی کوردستانی راستەوخۆ تێکەڵاوی ئەم قۆناغەن و لە هەوڵی ئەوەدان ببنە فاکتەرێکی سەرەکی لە گۆڕانکارییه‌کان، یەکێک لە فاکتەرەکان کە دەستی باڵای لەم ئاڵۆزیانەدا هه‌یه‌ و هەوڵی جیددی دەدات بۆ بەدەست‌خستنی بەرژەوەندی و زیاترکردنی پاوان، دەوڵەتی ئیسلامی ئێرانە، ئەوەی لێرە پێویستە هەمبەر بە ئەم فاکتەرە دەوری خۆی بگێرێت و وەک بکەرێکی کارا بێتە مەیدان ئەکتەریی رۆژهەڵاتی کوردستانە، دیارە گەلی کورد لە رۆژهەڵات و ئەحزابی رۆژهەڵاتی کوردستان هەر کامە و بە پێی توانا و ئیمکان و باوەڕی خۆی لە مەیدان‌دا هەن و تێکۆشان دەکەن، بەڵام هەستیاری قۆناغەکە وادەکات رۆژهەلاتی کوردستان جاریکی تر هەموو پرسیارەکان بورووژێنێت و بەرپرسیاریەتییەکان تاوتوێ بکات و زیاتر ئەرکدار ببێت.

 

لەم رێڕەوەدا لێژنەی بەرێوەبەری سێمیناری “رۆژهەلاتی کوردستان، پرس، راڤە، رێگا” داوه‌تی سەرجەم پارتە رۆژهەلاتییەکان و رۆشنبیران و بیرمەندانی چالاک دەکات هەتا لە دەوری یەک کۆببنەوە و بە دەنگێکی بڵەند بیر بکەنەوە و یەکتر لە بەرانبەر پرسیار و بیروڕا و نەخشه‌ڕێی خۆیان ئاگادار بکەنەوە، سێمینارەکە هەوڵ دەدات لە سێ پانێل‌دا کارەکانی خۆی بەرێوە ببات: پانێلی یەکەم تەرخان کراوە بۆ نوێنەری رێوەبەری ئەحزاب، پانێلی دووهەم و سێهەمیش تەرخان دەکرێت بۆ رۆشنبیران و چالاکانی سیاسی سەربەخۆ کە رەخنە و پلان و گوتاری خۆیان پێشکەش دەکەن، لێژنەی بەڕێوەبەر چاوه‌ڕوانە هەتا بەشداری سەرجەم لایەنەکان و رووناکبیران و چالاکانی سیاسی لەم سێمینارەدا هەوێنی گۆتارێکی کارا لە ئەم قۆناغی هەستیار و پڕ ئاڵۆزیەدا خۆش بکات و رەوتی دیالۆگ و رەخنە لە ئاستێکی کاریگەردا پەرە پێ بدات.

 

هه‌روه‌ها که پێشتر راگه‌یه‌ندراوه سێمیناره‌که‌ له‌ رۆژی 13.12.2015 له زانکۆی گوته‌ی شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان به‌ڕێوه ده‌چێت.

 

لیژنەی بەرێوەبەری “سێمیناری رۆژهەلاتی کوردستان،پرس،راڤە،رێگا”

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …