زیاتر لە ساڵ و نێویەک بەسەر راگرتن وبەرێوەنچوونی دادگای کەیفەری زانیار و لوقمان تێدەپەرێت و تا ئێستا هیچ هەول یان کارێک بۆ بەرێوەبردنی ئەم دادگایە و چارەنووسی ئەم دوو زندانییە ئەنجام نەدراوە.
بە پێی راپۆرتی هەوالنێری هێرانا، ئورگانی کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، زیاتر لە ساڵ و نێویەک بەسەر راگرتن وبەرێوەنچوونی دادگای کەیفەری زانیار و لوقمان تێدەپەرێت و تا ئێستە هیچ کارێک بۆ بەرێوەبردنی دادگای ئەم دوو زیندانییە کە حەوت ساڵ لەسەر دەستگیرکردنیان تێدەپەرێت لەلایەن بەرپرسانی قەزاییەوە ئەنجام نەدراوە.
“حسەین پایدار”پارێزهرهكهیان وتوویەتی: ههرچهند زانیار و لوقمان مۆرادی به تۆمهتی موحاربه حوكم دراون، بهڵام پێشتر دهبوایه دادگای كهیفهری بهڕێوه چوایەت.