سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، پشتیوانی لە ڕاگەیاندنی دەوڵاتی کوردی دەکەن و دەشڵێت کورد گەلێکی سەربەخۆن .
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە رۆژنامەی جویش نیوزی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە، “بە پێچەوانەی وڵاتی ئەمریکا کە بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سەقامگیر نازانێت و پشتگیری ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی ناکات، ئێمە پشتیوانی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی دەکەین”.
هەروەها وتوشیەتی، “بۆ ئەو مەبەستە ڕێکەوتنی نهێنیمان لەگەڵ مەسعود بارزانی هەیە”.
ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەشداوە، “کورد لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا سەلماندویەتی شایەنی ئەوەن خاوەنی دەوڵاتی سەربەخۆبن و خاوەنی هێزێکی پتەوی پێشمەرگەن و بە ئاسانی دەتوانن دەوڵەت ڕابگەیەنن”.