کاتێ وینەی ئەو پەنابەرە کوردە لە جەهاندا دەنگی دایەوە، خەڵک بە بەزەییەوە سەیریان دەکرد، لەکاتێکدا ئەو ناز و نیعمەتی بەجێهێشتوە و سەرجەم سروەت و سامانەکەی کردوەتە قوربانی ئازادی.
خدر محه‌مه‌د پور، خێزانداره‌و خاوه‌نی دوو منداڵه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، بە دوای ئازادی‌دا دەگەرێ و بە ناچاری زێدی خۆی وێل کردوە و بەرەو ئوروپا سەفەری کردوە، کاتێ لە یۆنان نان به كوڕه بچوكه‌كه‌ی دەدات بە کوڵ دەگری، لەو ساتەدا ده‌كه‌وێته به‌ر زومی كامێرای رۆژنامه‌نوسێكی یۆنانی و بڵاوبونه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ی جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنا.
خدر محه‌مه‌د پور ( 40 ساڵ)، خاوه‌نی دوو مناڵه به‌ناوه‌كانی زانیار 15( ساڵ) (مارتیای 6 ساڵ) به‌یه‌كجاری وڵاتی ئێرانی جێهێشتوه‌و روی له‌ئه‌وروپا كرد و هۆكاری جێهێشتنی زێده‌كه‌شی بۆ بونی كۆت و به‌نده‌كانی رژیمی ئیسلامی ئێران گه‌ڕانده‌وه.
خدر پور، دەڵێت؛خاوه‌نی سه‌روه‌ت‌و سامانێكی زۆر بوم، ته‌نها نه‌بونی ئازادی له‌مپه‌ر بوو له به‌رده‌مم و ئەوە وای لێ‌كرد، زێدی خۆم جێبهێڵێم و بەرەو هەندەران سەفەر بکەم.
جێگەی ئاماژەیە بڵاوبونه‌وه‌ی ئەم وێنە، به هه‌زاران كه‌سی كرده گریان و به‌رده‌وامی تراژیدیای په‌نابه‌رانیشی بۆ جارێکی دیکە خستە بەرچاوی هەمووان. تا ئێستەش رۆژانە خەبەری مەرگ و ئازارەکانی پەنابەران بە تایبەتی کورد دەبیستین.