سکرتێری پارتی لیبرال دێمۆکراتی روسیە، داوا لە پوتین دەکات و دەڵێت: وڵاتەکەی دەبێت دان بە مافی نەتەوەی کورد لە تورکیەدا بنێت و هەروەها پێویستە هاوکاری ئەرمەنەکان بکات بۆ ئەوەی ماف و خاکەکەیان لە تورکیە بستێننەوە.
“ڤلادیمێر جیرینوفسکی” سکرتێری پارتی لیبرال دێمۆکراتی روسیە رایگەیاند: کە پێویستە وڵاتەکەی دان بە مافی 20 میلیون کوردی تورکیەدا بنێن کە لە تەورکیە دەژین و دژی ئەو وڵاتە خەبات دەکەن بۆ ئازادی و پێویستە ئەوان دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیانیان هەبێت و پێ بدرێت.
ناوبراو لە درێژەدا دەڵێت: پێویستە پشتیوانی نەتەوەی ئەرمەنی بکەین بۆ گەڕاندنەوەی ماف و خاکی خۆیان کە لەلایەن دەسەڵاتی تورکیەوە داگیر کراوە و هەروەها وتیشی دەکرا لە ساڵی 1918ەوە ئەو کارە بکەن، بەڵام ئەو کات روسیە پشتیوانی لە دەوڵەتی تورک کرد، ئەگەر ئەوە نەکرابا، ئەوە ئەرمەنەکان لە ماوەیەکی کەمدا دەیانتوانی ماف و خاکەکەی خۆیان لە دەوڵەتی تورکیە بسێننەوە و وڵاتی روسیە قەرزاری ئەرمەنەکانە.