“تاهیر قاسمی” بەرپرسی لێژنەی “باستان شانسی” رایگەیاند: لە ئاکامی گەران و پشکنین لە نزیک ئاوایی “روئار”ی سەر بە شاری “سەروئاوا”ی رۆژهەڵاتی کوردستان گۆرێکی 3000 ساڵە دوزراوەتەوە کە سەرتاسەری دیوارەکەی بە شێوەی خڕ بە بەرد چنراوە.
“تاهیر قەسیمی” دەڵێت: ئەم گۆرە یەکەمین گۆرە گرد و خرە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە بە شێوەی وشکە چن و خڕ و نارێک دروستکراوە.
بە وتەی ناوبراو پێشەی 8 کەس لە ناو ئەو گۆرەدا دوزراوەتە کە بە پێی خوێندنەوە سەرەتاییەکان جگە لە منداڵێک و لاوێک هەموو پێشەکان مرۆڤی گەورە بون کە بە مەودای جیاواز لە سەدەی ئاسندا لەو گۆرە نێژراون.