دوای ئەوەی سپای تورکیە فرۆکەیەی رووسیان لە ئاسمانی تورکیە خستە خوارەوە، “ولادمیر پوتین” سەرۆکی روسیە رایگەیاند: هیچ فرۆکەیەکی روسی سنووری تورکیەی نەبەزاندوە و بە قووڵایی 4 کیلومتر لە ناو خاکی سوریەدا بوە، ئەم رووداوەش بێ وڵام نابێت و کاریگەری خراپی لەسەر پێوەندی هەر دوو وڵات دەبێت.
ناوبراو لە درێژەدا وتیسێ: ئەم رووداوە بێ کاردانەوە نابێت و لێی بێدەنگ نابین، هەروەها وتیشی ئەگەر فرۆکەیەکی دیکەی روسیە بخرێتە خوارەوە کاردانەوەی توندمان بەرانبەر بە تورکیە دەبێت.
جێگەی ئاماژەیە کە ئەمڕۆ ناتۆ کۆبوونەوەی نائاسایی سەبارەت کێشەی نێوان روسیە و تورکیە دەبەستێت.