ئەرتەشی تورکیە دەڵێت: ئەمرۆ فرۆکە جەنگیەکانی فڕۆکەیەکی روسییان لە ئاسمانی وڵاتەکەیان خستوەتە خوارەوە و هەروەها باس لەوە دەکەن کە ئەو فڕۆكە جەنگییە لە شاری هاتای باكووری كوردستان لە نزیك چیای كیزیلداخ خراوەتە خوارەوە.
ئەرتەشی تورکیە دەڵێت: پێش ئەوەی فڕۆكە روسیەكە بخرێتە خوارەوە ئاگادارمان كراتەوە كە ئاسمانیی توركیای بەزاندووە.
جێگەی ئاماژەیە کە فرۆکەوانەکان توانیویان بە پەرەشووت خۆیان رزگار بکەن، بەڵام چارەنووسیان نادیارە و ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە کەوتبێتنە دەس ئۆپوزسیونی سوریە.