دوای ئەوەی سەرنووسەری “نێدای جامعەی کرماشان” لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی رژیمەوە بێسەروشوێن کرا ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە ئەو رۆژنامە دابخرێت.
بە پێی هەواڵەکان “فه‌رهاد جه‌هان به‌یگی” سه‌رنووسه‌ری حه‌وتوونامه‌ی “نێدای جامعەی كرماشان” پاش بانگهێشت كردنی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات زانیارییه‌كی ئه‌وتۆ سەبارەت بە ناوبراو لە ئارادا نییە.
بە پێی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حەوتوونامەی “نێدای جامعەی كرماشان” بە هۆی بڵاوکردنەوە بابەت و هەوال سەبارەت بە ماڤی مرۆڤ لە کوردستان، دوو جار لەلایەن ئیتلاعاتی رژیمەوە هەرەشەیان لێکراوە.
فەرهاد جەهان بیگی، سەرنووسەری تەنها حەوتوونامەی کورد، فارسی پارێزگای کرماشانە و ناوبراو لە رۆژی 23ی خەزلوەرەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم بانگ کراوە و تا ئێستا بێسەروشوێنە و بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو دەڵێن: ئه‌گه‌ری ئەوە لە ئارادایە کە كوڕه‌كه‌مان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌ی رژیمەوە ده‌سبه‌سه‌ر كرابێ و ئیداره‌ی ئیتلاعات به به‌رپرسیاری چاره‌نووسی كوڕه‌كه‌مان ده‌زانن.
جێگەی ئاماژەی کە دەستگیرکردنی “فەرهاد جهان بەیگی” لە درێژەی گرتنی رۆژنامەوانان دێت لە ئێران و رۆژیەک پێش لە دەستگیرکردنی ناوبراو هێزەکانی رژیم رژاونەتە ناو ماڵ و شوێنی کاری “جەهان بەیگی” و هەموو کەل و پەلی کارەکەیان لەگەل خۆیان بردوە.