هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد مامۆستا عه‌لی شۆخ که‌مان ناسراو بە “زێ زێ” ساڵی ۱۳17 ی هه‌تاوی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ۵ که‌سیدا له شاری سەقز چاوی بە ژیان هەلێناوە، برا گه‌وره‌که‌ی هه‌ر به مێر منداڵی کۆچی دوایی ئه‌کات و ماوه‌یه‌ک دوای ئه‌وه‌ش باوکی واته : میرزا “شوکوروڵڵای شۆخ که‌مان” مالئاوایی لە ژیان دەکات. به مردنی باوکیان کاک عه‌لی که گه‌وره‌تره ده‌بێته گه‌وره و له‌و ته‌مه‌نه که‌مه‌یدا شان ده داته به‌ر کارکردن تا بتوانێ یارمه‌تی ده‌رێ بێت بۆ دایکی و خوشک و براکانی . خاتووفه‌ریده‌ی شۆخ که‌مان کچی ناوینی مامۆستا له‌و باره‌یه‌وه ده‌فه‌رمێ: له بیستومە که ده‌ڵێن: باوکم هه‌ر له منالێه‌وه ده‌نگێکی زۆر خۆشی هه‌بوه، گوایه ده‌نگ خۆشی له بنه‌ماڵه‌یاندا باو بوه چون کاک حسێنی براشی ده‌نگی خۆشه.
باوکم هه‌ر که ئه‌م هونه‌ره‌ی له خۆ دا بینیوه له گه‌ڵ کاک حسێنی برای ده‌ستیان به گۆرانی وتن کردوه و له‌م رێگه‌یه‌وه هه‌م یارمه‌تی بنه‌ماڵه‌که‌یان داوه و هه‌م ههنگاوێکی هونه‌ریشیان هه‌ڵگرتوه ، خاتوو فه‌ریده هه‌روه‌ها دەڵێت: به هه‌مو گرفتێکی که هه‌یبوه باوکم ده‌ستی له کار‌و باری هونه‌ری نه‌کێشایه‌وه و هاوڕێ له‌گه‌ڵ کاک حسێن روژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ نێوبانگیان زیاتر و به‌رزتر ده بۆوه و ناوی بــرایانی زێ زێ که‌وته سـه‌ر زاری خه‌ڵک و ته‌نانه‌ت ئه‌م ناوبانگه سنووره‌کانیشی تێپه‌ڕ کرد، تا ڕاده‌یه‌ک که ده‌توانم بڵێم ئێستاش که‌متر کوردێک له دنیادا هه‌یه که برایانی زێ زێ نه‌ناسێ و ئه‌مه هۆی شانازی من و براو خوشک و بنه‌ماڵه‌که‌مه .
“زێ زی” له‌گه‌ل مامۆستا “عه‌زیز شارۆخ” و “محه‌مه‌دی یاسینی” چه‌ندین گۆرانیان بۆ رادیۆی ورمێ تۆمار كردووه. ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه کاتی خۆی له رادیودا ژه‌نیاری گۆرانییه‌کانی زێ زێ بوون ته‌نیا دووکه‌سن به ناوه‌کانی”تۆفێق تارژه‌ن” و “موسه ی‌ب شادابی” كه‌مانچه‌ژه‌ن كه هه‌ردوویان ژه‌نیارانانی گه‌وره‌ی ئه‌وده‌م بوون وخه‌ڵكی شاری تیكابن.
هونه‌رمه‌ند زێ زێ هه‌میشه له گه‌ڵ خه‌ڵکدا ژیاوه و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خۆشه‌ویستی خه‌ڵک و دۆستانی بوه له‌گه‌ل گۆرانیبێژانی سه‌رده‌می خۆی نێوانی خۆش بوه و له گه‌ڵ هونەرمەندی گەورەی کورد “حه‌سه‌ن زیره‌ک” گۆرانی له دیوه‌خانه‌کانی ئه‌وکاتدا له شاری سهقزوتوە و وه‌ک خۆی دەگێرێتەوە ته‌نانه‌ت وه‌ختایه‌ک ژنی خواستوه حه‌سه‌ن زیره‌ک که ئه‌وده‌م له ماڵی عه‌به خڕه‌دا له گه‌ڵ زبێده‌خانمی هاوسه‌ری کرێنشین بوو …وه‌ک برازا‌و قۆلی خێزانی زێ زێ ی گرتوه‌و له ماڵی بابی به گۆرانی هاته‌ده‌ر بابێته ده‌ر هێناویه‌ته ده‌ر.
بەداخەوە رۆژی 2 ی سەرماوەزی 1394 هەتاوی کوچی دوایی کرد کرد.