هه‌یسه‌م جبوری سه‌رۆكی قه‌واره‌ی تواناكانی په‌رله‌مان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاند کە كۆنگرێسی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا كار بۆ دابه‌شكردنی عێراق ده‌كات و داواش له په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات، پێش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجام بدات.
“هەیسەم جبوری” لە درێژەدا دەڵێت: پێویسته په‌رله‌مانی عێراق ڕێگری له‌و هه‌وڵانه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا بكات بۆ دابه‌شكردنی خاكی عێراق به‌سه‌ر چه‌ند هه‌رێمێكدا.
جێگەی ئاماژەیە کە بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه كۆنگرێسی ئه‌مریكا سەبارەت بە پرسی عێراق کە ئایا عێراق دابەش بکرێت بە سەر سێ هەرێمی سوننەم شێعەد و کورددا کۆبێتەوە و ئەم دۆسیە ماویەکی زۆر لە کۆنگرێسی ئەمریکایە و بە کراوەیی ماوەتەوە.