“سابر مەلەک رەئیسی، عەلی پژگل، نور ئەحمەد حەسەن زەهی، ئسحاق کلکلی و محەمەد ئەمین ئیرانشاری” زیندانیانی سیاسیی بەلوچ کە بۆ زیندانی زیندانی شاری ئەردەبیل دوور خراونەتەوە بە هۆی خراپی و دۆخی سەختی ناو زیندان، رێگەندان بە کەلک وەرگرتن لە کەلو پەلی وەرزشی ناو زیندان و هەروەها تەلفون کردن بۆ بنەماڵەکانیان و هەلسوکەوتی خراپی زیندانبانەکان، ماوەی دە رۆژە دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن.
بە پێی هەواڵەکان ئەم زیندانیانە لە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 20ی خەزەڵوەرەوە دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن و دوای تێپەرینی دە رۆژ لە مانگرتنەکەیان، تا ئێستا هیچ ئالو گۆرێک لە دۆخی زیندانی ئەردەبیل نەهاتوەتە ئاراوە و بەرپرسانی زیندان گوێ بە داوکاریەکانیان نەداوە.