پولیسی تورکیە بە بیانووی ئۆپراسیون و قەدەغەکردنی هاتوچۆی هاووڵاتیان لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان تەقە لە لاوانی کورد دەکات.
گۆڤاری مافەکانی مرۆڤ و ژووری پزیشکانی شاری ئامەد لە راپورتێکدا باس لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ دەکەن و رایدەگەێنن کە لە 11 مانگی رابردوودا لانیکەم 51 منداڵی کورد بە دەستی پولیسی تورکیە کوژراون و 388 منداڵی دیکەشی دەستگیر کردوە.
جێگەی ئاماژەیە کە هەر ئێستا هاتوچۆی هاووڵاتیانی لە 26 گەرەکی شارۆچکەکانی هانی و لیجەی شاری ئامەد لەلایەن پولیسەوە راگەیندراوە.