نۆزدەهەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە شاری سلێمانی بە دروشمی “بیرە بوێرەکان مەشخەڵی رۆشنگەرین رۆژی پێنج شەممە 19/11/2015 کاتژمێر 10ی سەر لەبەیانی لە هۆڵی تەوار دەست بە کار دەکات.
لە فێستڤاڵی گەلاوێژ، لە هەر چوار پارچەی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان، نووسەران و شاعیران بانگێهشت دەکرێن.
جێگەی ئاماژەیە کە رژیمی ئیسلامی ئیران رێگە نادات شاعیران و نوسەران لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەرهەمەکانی خۆیان پێشکەش بکەن و تا ئێستە رێگری لە بەشێکی بەرچاوی نووسەران و شاعیرانی کوردستانی رۆژهەڵاتی کوردستان کراوە و نووسەرانی کورد هەمیشە لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمی ئیسلامییەوە توشی ئاستەنگ دەبنەوە.