بەرپرسی نوێژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وتی: 570 قوتابخان سیستمی گەرمایی نییە و لە سەدا 40%ی قوتابخانەکان لە کوردستان پێویستیان بە نوێژەنکردنەوە هەیە.
“شارام سەعیدی” بەرپرسی نوێژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی کوردستان بە ئاماژەکردن بە ژمارەی دانیشتوانی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت: کوردستان ژمارەیەکی زۆر قوتابخانەی تێدایە کە پێویستیان بە نوێژەنکردنەوەی خێرا هەیە.
ناوبراو وتیشی بە سەرنجدان بە مەترسی بوومەلەرزە لە شارەکانی کامیاران، سەقز، مەریوان، بانە، سەروئاوا و سنە زۆربەی قوتابخانەکانی کوردستان بەرگەی بوومەلەرزە ناگرن و ئەگەری کارەساتی مرۆیی لە ئارادایە.
جێگەی ئاماژەیە ساڵانە بە هۆی نەبوونی سیستمی گەرمایی و کونبوونی قوتابخانەکان کارەساتی ناخۆس لە رۆژهەڵاتی کوردستان روو دەدات و بۆ نموونە کارەساتی ئاگرگرتنی قوتابخانەی “شین ئاوێ” کە چەندین منداڵ توشی سوتان بون.