دەوڵەتی ئۆباما چاوەڕێی ئەوەیە وتووێژە ناوكیەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێرانو هێزەجیهانیەكان كە بڕیارە ماوەی چەند رۆژی دیكە بەڕێوە بچێت، لە كۆتاییەكانی مانگی رێبەندانی ئەمساڵ بگاتە دوا ئەنجامەكانی خۆی.
بە وتەی هاوكارانی ئەندامانی كۆنگرەی سەنا، ئەمریكاو هاوپەیمانیان لە ئێستادا لە حاڵی وتووێژو راگۆڕینەوە بە مەبەستی هەنگاوەكانی داهاتووی خۆیان لە وتووێژە ناوكیەكان لەگەڵ ئێرانن.
لە لایەكی دیكەوە محەمەد جەواد زەریف وەزیری كاروباری دەرەوەی ئێران رۆژی چوارشەممە 2ی رێبەندان رایگەیاند، كۆشكی سپی لە رێككەوتنی ناوكی ئەم دواییانە لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەڵێنەكانی كۆماری ئیسلامی كۆمەڵێك ناڕاستی بڵاو كردوتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەداوە ئێمە تەنیا بەڵێنی ئەوەمانداوە كە ئۆرانیۆمی باڵای 5 لەسەد بەرهەم نەهێنینو ئەمەش لە حاڵێكدایە بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی سەرەوەی 5 لە سەد دەتوانێ بۆ بەرهەمهێنانی بۆمبی ناوكی كەڵكی لێوەربگیردرێت.