بە پێی دوایین زانیاری ناوەندی ئاماری ئێران 1 میلیون و 700 هەزار تا 2 میلیون منداڵی کار لە ئێران بوونیان هەیە.
بەوتەی چالاکوانانی مافی منداڵان، رێژەی منداڵانی کار رۆژ بەرۆژ لەزیادبووندایە. بەپێی لێكۆڵینەوەكان، ئامارەکان باس لەوە دەکەن، کە 30%ی منداڵانی کار لەئێران لەرۆیشتن بۆ قوتابخانە بێبەشن، هەروەها 31%ی ئەم منداڵانە تەمەنیان لەنێوان 6-11 ساڵی دایە و 9%شیان تەنانەت لەژێرەوەی 6 ساڵیشدان. منداڵانی کار و شەقام زۆربەیان توشی چەندین دیاردەی کۆمەڵایەتی دەبن.
جێگەی ئاماژەیە تا ئێستا هیچ ئامارێکی ورد و دروست لەسەر منداڵانی کار لەئێراندا نەخراوەتەڕوو.